بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگه هاتۆته بیرم كه ده‌س بكه‌مه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان بۆ ئه‌زموونی ئستخدامی هه‌یه له ده‌وڵه‌ت , له‌به‌ر دۆخی خراپی ئابووری و نه‌بوونی پاره و نه‌بوونی كارێك كه بتوانێ ژیانم بسووڕێنێ و له‌به‌ر ناچاری ئه‌و شته كه‌وته فكرم , هه‌ڵبه‌ت هێشتا ده‌سم پێ نه‌كردووه به‌س یه‌كێ له پلانه‌كانم بوو بۆ ماوهیێتر كه خۆم ئاماده كه‌م . دوێكه ویستم یه‌كه‌م كتێب بسێنم و ده‌س پێ بكه‌م كه‌چی ئه‌مشه‌و خه‌ونێكی زۆر سه‌یرم بینی , له خه‌ودا وامزانی نزیكی زانكۆیێكم كه به‌رده‌می ئه‌م زانكۆ چه‌م و رووبارێكی گه‌وره‌ی تیا بوو , له‌وێ حسه‌ین كۆكهنم بینی كه به یه‌ك قاچه‌كه‌ی خه‌ریك بوو له دۆڵێك به‌ره‌و خواری خه‌ڵكه‌كه ئه‌هات , داوای خوارده‌مه‌نی كرد له خه‌ڵك و منیش وه‌په‌له تۆزێ میوه و پاچێ ئاوم بۆ هێنا , له میوه‌كه‌ی خوارد و رۆیشته ئه‌ولاتر , یه‌كێ له‌و خه‌ڵكه گوێم لێ بێ پێكه‌نی و وتی ده‌ی مامه حسه‌ین بۆ ئۆقره ناگری خۆ مه‌جبوور نیت ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته بده‌ی به خۆت ؟ من له وه‌ڵاما وتم مامه حسه‌ین زۆر جێگه‌ی رێزه بۆ من و هه‌روه‌ها بۆ تۆ و بۆ گه‌لی كورد و هه‌ر مرۆڤێك كه هومێدی نه‌ماوه له‌م دنیا , سه‌یرم كرد حسه‌ین كۆكه‌ن خه‌ریكه ئاوێكی رژاو ئه‌نۆشێ كه له ژێری پێیه‌تی , ئیتر له خه‌و راچڵهكام !له خه‌و پهرژێنهكان كه‌ژ واتای كارێكی دژواره یان به‌ربه‌ستێك كه به سه‌ختی ئه‌توانی لێی ده‌رچی . خه‌و وه‌كوو كۆده كه ئه‌یه‌وێ تۆ له شتێ ئاگادار كات , ئایا ئه‌و خه‌وه مانای جگه له‌وه بوو كه بڵێ مرۆڤێك كه ته‌نیا یه‌ك قاچی بوو و به‌و ته‌مه‌نی پیرییه توانی كه‌ژێك بتاشێ و بیكا به ماڵ و سهیرانگایێكی مێژوویی , تۆ بۆ نه‌توانی ؟ ئایا گ
برچسب:
نویسنده: هیراد کاظمیان
تاريخ: سه
شنبه
18 بهمن
1401 ساعت: 13:24